لەگەڵ ئەوەی لەسەر ئاستی هەفتانە، بۆ ماوەی چوار هەفتەی لەسەر یەك بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی، بەڵام دوێنێ هەینی، نرخی نەوت دابەزی.
ئاوێنە: نرخی نەوتی برێنت، دوێنێ هەینی لە كاتی داخستنی بازاڕەكاندا دابەزینی بەخۆیەوە بینی و یەك بەرمیلی بە 80 دۆلار و 79 سەنت مامەڵەی پێوە كرا.
هاوكات نرخی نەوتی تەكساسیش دابەزینی بەخۆیەوە بینی و بەرمیلێكی بە 77 دۆلار و 88 سەنت مامەڵەی پێوە كرا.
پێشبینی دەكرێت لەگەڵ جێبەجێكردنی ئاگربەستی غەززەدا، هێرشی حوسییەكان بۆ سەر كەشتییە بازرگانییەكان لە دەریای سور كۆتایی بێت و ئەوەش كاریگەری لەسەر دابەزینی نرخی نەوت هەیە.