دوو کاتژمێر بەر لەوادەی جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگای باڵای ئەمریکا، تیکتۆک بەشداربوانی ئاگادارکردەوە لە ئەمریکا کە ئیتر خزمەتگوزارییەکانی بەردەست نابێت.
ئاوێنە: بڕیارە لە مڕۆ یەکشەمە ١٩ی جێنیوەری ، ئەمریکییەکان ناتوانن تیکتۆک بەکاربهێنن.
تیکتۆک بۆ زیاتر لە ١٧٠ ملیۆن بەکارهێنەرەکەی لە ئەمریکا دوو سەعات پێش وادەی دەستبەکاربوونی بڕیاری دادگا، شاشەکەی رەش بوو.
شەوی شەممە سەعات ١٠، تیکتۆک سڵاوی گەیاندە هەندێک بەکارهێنەر کاتێک کە ئەپەکەیان کردەوە، پەیامی "ببورە، تیکتۆک لە ئێستادا بەردەست نییە"ی نارد.
لە درێژەی پەیامەکەدا هاتووە "یاسایەک بۆ قەدەغەکردنی تیکتۆک لە ئەمریکا دەرچووە، بەداخەوە ئەوە مانای ئەوەیە کە ناتوانیت بۆ ئێستا تیکتۆک بەکاربهێنیت”.
لە کۆتایدا دەڵێت: “ئێمە بەختەوەرین کە سەرۆک ترەمپ ئاماژەی بەوەکردووە کە لەگەڵ ئێمە کار لەسەر چارەسەرێک دەکات بۆ گەڕاندنەوەی تیک تۆک و دەست بەکارکردنەوەی.. تکایە چاوەڕوان بن!"
رۆژی ١٧ی جێنیوەری، دادگای باڵا ڕۆژی یاسایەکی پەسەند کرد کە پلاتفۆرمی ڤیدیۆیی تیکتۆک لە سەرانسەری وڵاتدا قەدەغە دەکات، ئەگەر ئەمریکا لە کۆمپانیای چینی خاوەنداری، وەرنەگرێت.
یاساکە تاڕادەیەکی زۆر جێبەجێکردنی قەدەغەکردنەکە بۆ هاوبەشە بازرگانییەکانی تری تیک تۆک بەجێدەهێڵێت، لەوانە کۆمپانیا زەبەلاحەکانی وەک گووگڵ و ئەپڵ و و ئێکس و فەیسبووک و خزمەتگوزارییەکانی تری ئینتەرنێت، کە دەتوانن ئەپەکە یان ماڵپەڕەکە هەڵبگرن یان نوێبکەنەوە.
لوقمان غەفور - ئەمریکا