بەهای دۆلار دابەزی و نرخی زێڕ بەرزبووەوە
  2025-01-20       368       

نرخى گرامێک زێر بە ٨٧ دۆلار و ٢٤ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر مسقاڵێک زێڕ بە بڕی سێ هەزار دینار بەرزبوەوە و لە هەمان کاتدا نرخى نەوت بە جێگیری مایەوە و هەروەها بەراورد بە دوێنێ نرخی ١٠٠ دۆلار بە بڕی ٣٠٠ دینار دابەزی.

ئاوێنە: لە بازاڕەکانی جیهاندا، لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٨٣ دۆلار و ٢٤١ سەنتە و نرخی بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمریکاش بە ٧٧ دۆلار و ٦٧ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەپێى بۆرسەى جیهانى نرخى نەوت بەراورد بە ڕۆژى ڕابردوو بە جێگیری مایەوە.

بەپێی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتیە لە ٨٧ هەزار و ٩٠٩ دۆلارە و نرخى یەک ئۆنسە زێڕیش بە دوو هەزار و ٧١٣ دۆلارە، نرخی یەک گرام زێڕیش ٨٧ دۆلار و 24 سەنتە بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر مسقاڵێک زێر بە بڕی سێ هەزار دینار بەرزبوەوە.

لە ئێستادا نرخى زێر لە بازارەکانى جیهان و هەرێم بەم شێوەیەیە:-

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٤٩٣ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٥٥١ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٦٠٤ هەزار دینارە.

نرخى دراوەکان ئەمڕۆ لە بازاڕەکانى هەرێم بەم شێوەیەیە:-

ئەمڕۆ نرخى، ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٥٠ هەزار و ٤٠٠ دینارەوە و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر ١٠٠ دۆلارێک بە بڕی ٣٠٠ دینار دابەزی بەوپێیەی دوێنێ هەر ١٠٠ دۆلارێك بەرامبەر ١٥٠ هەزار و ٧٠٠ دینار مامەڵەی پێوەكرا و نرخى ١٠٠ یۆرۆ بەرامبەرە بە ١٥٣ هەزار دینارە، نرخى ١٠٠ پاوەندیش بەرامبەرە بە ١٨١ هەزار و ٢٥٠ دینارە.

هەروەها، ١٠٠ دۆلارى ئەمریکى بە هەشت ملیۆن و ٣٠٠ هەزار تمەن ئاڵوگۆڕ دەکرێت.

١٠٠ دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى هەرێمدا بەرامبەرە، بە سێ هەزار و ٤٦٨ لیرەى تورکى.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×