بانكی ناوەندی عێراق زیاتر لە ٣٠٧ ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە
  2025-01-20       246       

بانكی ناوەندی عێراق بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ بڕی ٣٠٧ ملیۆن و ١٠ هەزار و  ٨٣٦ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ٣١ ملیۆن و ٢٠٠٠  هەزار دۆلار بە شێوەی نەقد بووە.

ئاوێنە: بانكی ناوەندی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ بڕی ٣٠٧ ملیۆن و ١٠ هەزار و ٨٣٦ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە٣١ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار دۆلار بە شێوەی نەقد فرۆشراوە و ٢٧٥  ملیۆن و ٨١٠ هەزار و ٨٣٦ دۆلاریش بە شێوەی حەواڵە فرۆشراوە.

ئەوەش لە كاتێكدایە، ماوەی زیاتر لە ساڵێكە بەهای دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بەرامبەر دیناری عێراق بە شێوەیەكی بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێك لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥٠ هەزار و ٤٠٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەكرێت.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×