2025-01-21   242     
ئەندامێکی لیژنەی ئاسایشو بەرگریی لەپهرلهمانى عێراق ئاشکرایکرد، لەچوارچێوەی یاسای بودجەیی گشتیی بۆ ساڵی 2025، بوجەیەکی گەورە بۆ کڕینی چەکی فەڕەنسییو کۆری تەرخانکراوە.
ئاوێنە: محەمەد شەمەری ئەندامی لیژنەکە لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند، "دوای ئەوەی بودجە لەلایەن پهرلهمانهوه پەسەند دەکرێت، وەزارەتی بەرگریی دەستدەکات بەواژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ چەند وڵاتێک بۆ دابینکردنی چەکی مامناوەندو قورس بۆ سوپای عێراق، جگە لەفڕۆکەی جەنگییو سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی.
هەروەک وتویەتی:"وەزارەتی بەرگریی پلانی هەیە ئەمساڵ هەماهەنگیی لەگەڵ لایەنی فەرەنسیی بکات بۆ بەدەستهێنانی فڕۆکەی "کاراکال" بۆ بەرزکردنەوەی تواناکانی هێزی ئاسمانیی عێراق.
باسی لەوەشکرد کە عێراق پلانی ئەنجامدانی ڕێککەوتنی لەگەڵ کۆریای باشور هەیە بۆ دابینکردنی سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی بەئامانجی پاراستنی ئاسمانی عێراقو پاراستنی لەهەر پێشێلکارییەکی دەرەکیی.
سەبارەت بەهاوکاری لەگەڵ ڕوسیا، شەمەری جەختی لەوەکردوهتەوە، ئەو سزایانەی ئەمریکا بەسەر مۆسکۆدا سەپێنراون، ڕێگرن لەوەی عێراق گرێبەست لەگەڵ لایەنی ڕوسی لەبواری پڕچەککردنی سوپادا بکات.
کۆمپانیای LIG Nex1 ی کۆریای باشوور کە کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنەری سیستەمی چەکی پێشکەوتوە، مانگی ئەیلولی ساڵی ڕابردوو ڕایگەیاند، گرێبەستێکی 3.7 ترلیۆن وۆن (2.78 ملیار دۆلار)ی بەدەستهێناوە بۆ هەناردەکردنی سیستەمی بەرگریی ئاسمانییو موشەکیی مەودای مامناوەندی Cheongung-II بۆ عێراق.