2025-01-21   506     
دواى ده‌ستبه‌كاربونى وه‌كو 47مین سه‌رۆكى ئه‌مریكا، مه‌زڵوم عه‌بدى فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده) په‌یامێك ئاراسته‌ى دۆناڵد تره‌مپ ده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "چاوەڕێی بەردەوامی هاوکارییەکانین بۆ گەیشتن بەسەقامگیریی‌و تێکشکاندنی تیرۆر".
ئاوێنە: شه‌وى ڕابردوو دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مریكا، وه‌كو 47مین سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان سوێندى یاسایی خوارد‌و ئه‌مڕۆش یه‌كه‌م ڕۆژى ده‌ستبه‌كاربونیه‌تى له‌كۆشكى سپى تاوه‌كو چوار ساڵى داهاتوو.
دواى ئه‌و ڕوداوه، مه‌زڵوم عه‌بدى فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده) په‌یامێكى بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و دواى پیرۆزبایى له‌دۆناڵد تره‌مپ، نوسیویه‌تى:"پێكه‌وه ده‌توانین داهاتویه‌كى باشتر بۆ گه‌له‌كه‌مان بونیادبنێین".
مەزڵوم عەبدی له‌و پەیامه پیرۆزباییه‌یدا كه ئاڕاستەی دۆناڵد ترەمپى كردوه دەڵێت:"چاوەڕێی بەردەوامی هاوکارییەکانین بۆ گەیشتن بەسەقامگیریی‌و تێکشکاندنی تیرۆر‌و پشتیوانیکردن لەڕۆژئاوای کوردستان".