بانكی ناوەندی عێراق بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ بڕی ٢٨٧ ملیۆن و ٨٨٢ هەزار و ٧٤٨ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ١٤ ملیۆن و ٥٥٠ هەزار دۆلار بە شێوەی نەقد بووە.
ئاوێنه: بانكی ناوەندی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ بڕی ٢٨٧ ملیۆن و ٨٨٢ هەزار و ٥٥٠ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە ١٤ ملیۆن و ٥٥٠ هەزار دۆلار بە شێوەی نەقد فرۆشراوە و ٢٧٣ ملیۆن و ٣٣٢ هەزار و ٧٨٤ دۆلاریش بە شێوەی حەواڵە فرۆشراوە.
ئەوەش لە كاتێكدایە، ماوەی زیاتر لە ساڵێكە بەهای دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بەرامبەر دیناری عێراق بە شێوەیەكی بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێك لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥٠ هەزار و ٩٠٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەكرێت.