2025-01-21   421     
په‌رله‌مانى عێراق داواكاریه‌ك ئاراسته‌ى سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كات‌و داواده‌كات، "بەرپرسە بەتەمەنەکان له‌كابینه‌كه‌یدا خانەنشین بکات".
ئاوێنە: په‌رله‌مانى عێراق بەنوسراوێکى فەرمی، محەمەد شیاع سودانى سەرۆک وەزیرانى عێراقى ئاگادارکردوەتەوە، هەموو ئەو بەرپرس‌و پارێزگارانە خانەنشین بکات کە تەمەنیان هەڵکشاوە، بەڵام بەهۆکاری جیاواز تائێستا لەپۆستەکانیاندا ماونەتەوە.
لەنوسراوەکەى په‌رله‌مانى عێراقدا بۆ سودانى هاتوە، "مانەوەی ئەو بەرپرسانە، هەلى هاتنەپێشەوەی کەسانى دیکە لەدەستدەدات‌و دورە لەبنەماکانی دادگەریی‌و پێچەوانەى دەستورە".
داواشكراوه، "هەرکەسێک لەهەر پلەو پۆستێکى حکومەتدایەو تەمەنى 60 ساڵ‌و زیاترە، دەبێت خانەنشین بکرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لیژنەى یاسایی پەرلەمان ڕاسپێردراوە بۆ بەدواداچونى ئەو نوسراوه".