پاش ئەوەی ئەحمەد شەرع جەخت لەسەر ئەوە کردەوە کە هەموو گرووپە چەکدارەکان چەکەکانیان ڕادەستی دەوڵەت بکەن و تەنیا هەسەدە پەیڕەوی نەکردووە، رایگەیاند "کوردەکان یەکێکن لە بەشە گرینگەکانی سوریا و گفتوگۆ لەگەڵیان دەستیپێکردووە.
ئاوێنە: ئەحمەد شەرع، سەرۆکی دەوڵەتی نوێی سوریا لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ میدیایەکی تورکیا رایگەیاند "داوا لە سەرجەم گرووپە چەکدارەکان کراوە کە چەکەکانیان ڕادەست دەوڵەت بکەنەوە و تەنیا هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک پەیڕەویان نەکردووە".
بەوتەی شەرع بێت، کوردەکان یەکێکن لە ئەندامانی سەرەکی و کۆنی سوریایان، هەروەها وتیشی "لە گفتوگۆی ڕاستەوخۆداین لەگەڵ هەسەدە بۆ ڕێگری لە خوێنڕشتن و چارەسەری پرسی مافی و یاسایی کوردەکان، لەوبارەیەشەوە هەواڵمانداوە".
سەرۆکی دەوڵەتی نوێی سوریا جەختیشیکردەوە، گفتوگۆ لەگەڵ هێزەکانی هەسەدە بۆ ڕێگری لە خوێنڕشتن دەستی پێکردووە و دەشڵێت "خەڵکی کورد لە سوریا خەڵكێکی ڕەسەنن کە دەسەڵاتی پێشووی سوریا ئەوانی لە مافە سەرەتاییەکانیشیان بێبەشکردبوو".
"خاکی سوریا نابێت ببێتە شوێنێک بۆ هێرش بۆسەر وڵاتانی دراوسێ". ئەحمەد شەرع وا دەڵێت