بانكی ناوەندی عێراق بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ بڕی ٢٩٦ ملیۆن و ٥٩٠ هەزار و ٩٥٣ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ١٩ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار دۆلار بە شێوەی نەقد بووە.
بانكی ناوەندی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ بڕی ٢٩٦ ملیۆن و ٥٩٠ هەزار و ٩٥٣ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە ١٩ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار دۆلار بە شێوەی نەقد فرۆشراوە و ٢٧٦ ملیۆن و ٧٩٠ هەزار و ٩٥٣ دۆلاریش بە شێوەی حەواڵە فرۆشراوە.
ئەوەش لە كاتێكدایە، ماوەی زیاتر لە ساڵێكە بەهای دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بەرامبەر دیناری عێراق بە شێوەیەكی بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێك لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥٠ هەزار و ٧٥٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەكرێت.