ئێران ئامادەیی خۆی بۆ وەرگرتنی "ئۆفەری دانوستان" لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە دۆسیەی ئەتۆمی دەربڕی، هاوکات هۆشداریدا لەوەی کە بە ئامانجگرتنی دامەزراوەکانی دەبێتە هۆی "کارەساتێکی گەورە، ئەو ڕەفتارەش جۆرێکە لە شێتی و نایکەن".
ئاوێنه: عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاندوە، ئێران ئامادەیە گوێ لە پێشنیارەکانی ترەمپ بگرێت سەبارەت بە ئەنجامدانی دانوستانی نوێ لەسەر مەلەفی ئێران.
ئاماژهی بهوهشكرد، "مەرج نییە دژایەتی هەمو ئەو شتانە بکەین کە لە ئەمریکاوە دەگاتە دەستمان"، ههروهها جەختی لەوە کردەوە کە هەر هێرشێک کە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بکاتە ئامانج، "کارەساتێک لە ناوچەکەدا دروستدهكات کە دەرئەنجامی نەخوازراوی لێدەکەوێتەوە، ئەم ڕەفتارە جۆرێکە لە شێتی و نایکەن".
وەزیری دهرهوهی ئێران ڕونیکردەوە کە "قەناعەتپێکردنی تاران بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستان لەگەڵ واشنتن زۆر زیاتر لە جاران دەخایەنێت"، جەختیشی کردەوە کە "دۆخی ئێستا زۆر سەختترە و لایەنی ئەمریکی دەبێت هەنگاوی جدی بنێت بۆ بەدەستهێنانی متمانەی ئێران.