وەزارەتی دەرەوەی توركیا: سێ هاوڵاتیمان لە بۆردومانێكی ئیسرائیلدا كوژران
  2025-01-29       1828       

وەزارەتی دەرەوەی توركیا دەڵێت، سێ هاوڵاتی تورك، كاتێك ویستویانە بەڕێگەی قاچاغ سنورەكانی توركیا بەرەو ئیسرائیل ببەزێنن، لە ھێرشێكی ئاسمانی ئیسرائیلدا كوژراون.

ئاوێنە: وەزارەتی دەرەوەی توركیا، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، سێ هاوڵاتی تورک لە کاتێکدا پەیوەندییان لەگەڵیان پچراوە، ویستویانە بە ڕێگەی قاچاغ سنورەکانی تورکیا بەرەو ئیسرائیل ببەزێنن، لە هێرشێکی ئاسمانی سوپای ئیسرائیلدا کوژراون.

وەزارەتی دەرەوەی توركیا هێرشەكەی سوپای ئیسرائیلی "بەتوندترین شێوە" سەركۆنە كردوەو رایگەیاندوە"ڕێوشوێنی پێویست بۆ ئەوەی هەرچی زوە تەرمەکان بهێندرێنەوە تورکیا، گیراوەتە بەر".

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×