دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئەو نەیوتوە هێزەکانیان لە سوریا دەکشێننەوەو وتی، "نازانم كێ ئەم قسەیەی كردوە."
ئاوێنە: دۆناڵ ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لەدوای ئیمزاكردنی چەند فەرمانێك لە كۆشكی سپی، وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنوسانی دایەوە.
ترەمپ لەبارەی ئەوەی كە بڕیاردرابێت بە كشانەوەی هێزەكانیان لە سوریا وتی، نازانم كێ ئەم قسەیەی كردوە. بەڵام لەبارەی ئەو بابەتەوە بڕیار دەدەین.
ترەمپ وتیشی، ئێمە بەشدارنین لەوەی كە لە سوریا دەگوزەرێت، سوریا بۆ خۆی فەوزایەكەو ناشیانەوێت ناشیانەوێت ئێمە بەشدار بین.