بانكی ناوەندی عێراق بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ بڕی ٣٠٠ ملیۆن و ٩٩١ هەزار و ٣٦٤ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ١٨ ملیۆن و ٢٥٠ هەزار دۆلار بە شێوەی نەقد بووە.
ئاوێنە: بانكی ناوەندی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ بڕی ٣٠٠ ملیۆن و ٩٩١ هەزار و ٣٦٤ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە ١٨ ملیۆن و ٢٥٠ هەزار دۆلار بە شێوەی نەقد فرۆشراوە و ٢٨٢ ملیۆن و ٧٤١ هەزار و ٣٦٤ دۆلاریش بە شێوەی حەواڵە فرۆشراوە.
ئەوەش لە كاتێكدایە، ماوەی زیاتر لە ساڵێكە بەهای دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بەرامبەر دیناری عێراق بە شێوەیەكی بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێك لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥٠ هەزار و ٥٠٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێدەكرێت.