حەشدی شەعبی لەبەر ئاڵۆزی دۆخەکە لە سوریا پێنج بنکەی خۆی دادەنێ
  2025-02-04       1718       

یەکێک لە ئەفسەرە ئەمنییەکانی عێراق سەربە حەشدی شەعبی لە پارێزگای ئەنبار رایگەیاند، بۆ رێگریکردن لە دزەی تیرۆرستانی داعش بۆ ناو عێراق پێنج بنکەی سەربازی لە سنوری سوریا دادەمەزرێنن.

ئاوێنە: پێگەی هەواڵی "ئەلمەعلوومە" بڵاویکردەوە، مەحمود عەیفان یەکێک لە ئەفسەرە ئەمنییەکانی عێراق سەربە حەشدی شەعبی لە پارێزگای ئەنبار وتویەتی "ئەو هێزانە پێنج بنکە و بارەگای ئەمنی نوێ لە سنورەکانی سوریا دەکاتەوە".

وتوشیەتی "ئەو بنکە زۆرە بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنی لە سنورەکانی سوریا و عێراق و رێگری لە چوونی تیرۆریستەکان لە سوریاوە بۆ عێراق دەکرێنەوە".

عەیفان باسی لەوەشکردووە، ناوچە سنورییەکانی ئەوان بەتەواوەتی ئەمن و سەقامگیرە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×