بانكی ناوەندی عێراق زیاتر لە ٢٩١ ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە
  2025-02-05       200       

بانكی ناوەندی عێراق بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ بڕی ٢٩١ ملیۆن و ٩٢٧ هەزار و  ٥٣٣ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ١٣ ملیۆن و ٥٠٠  هەزار دۆلار بە شێوەی نەقد بووە.

ئاوێنە: بانكی ناوەندی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ بڕی ٢٩١ ملیۆن و ٩٢٧ هەزار و ٥٣٣ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە ١٣ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلار بە شێوەی نەقد فرۆشراوە و ٢٧٨  ملیۆن و ٤٢٧ هەزار و ٥٣٣ دۆلاریش بە شێوەی حەواڵە فرۆشراوە.

ئەوەش لە كاتێكدایە، ماوەی زیاتر لە ساڵێكە بەهای دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بەرامبەر دیناری عێراق بە شێوەیەكی بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێك لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥٠ هەزار و ٥٠٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەكرێت.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×