سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ سەرۆکی دادگای فیدراڵی کۆبووەوە و جەختی لە پابەندبوونییان بە بڕیارەکانی دادگاکە کردووەتەوە.
ئاوێنە: ئەمڕۆ چوارشەممە، نووسینگەی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سەردانی دادگای فیدراڵی کرد و لەگەڵ جاسم عەمێری، سەرۆکی دادگاکەدا دەربارەی چەند پرسێكی یاسایی کۆبووەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، لە کۆبوونەوەکەدا گفتووگۆ دەربارەی گرنگی و رۆڵی سیستەمی دادوەری و پەسەندکردنی چەند یاسایەک لەچوارچێوەی دەستووردا کراوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، مەحمود مەشهەدانی، بە گرنگییەوە باسی لە هەنگاوەکانی دادگای فیدراڵی کردووە و جەختی لە پابەندبوونییان بە بڕیارەکانی دادگاکە کردووەتەوە.