بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ناوچەکانی ناوەڕاست و ڕۆژئاوای عێراق پلهكی گهرمای سفر-ی بهخۆوه بینی و له ههندێك ناوچه تەمێکی چڕ ههیه، لەگەڵ کۆتایی هاتنی کاریگەری شەپۆلی بارانبارین و دەستپێکردنی شەپۆلێکی ساردی سیبیریا کە دەبێتە هۆی تۆمارکردنی پلەی گەرمی نزمتر لە ئاستی ئاسایی خۆیان لەم کاتەی ساڵدا بە نزیکەی 6 پلەی سەدی.
ئاوێنە: داتاکانی کەشناسی باس لەوە دەکەن کە لەگەڵ کۆتایی هاتنی باران و دابەزینی تەواوەتی نزمە پاڵەپەستۆی هەوا لە وڵاتەکەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە بارستە هەوایەکی زۆر ساردی سیبیریا زاڵ دەبێت بەسەر هەمو عێراقدا و ڕەنگە تا سبەی دوشەممە بهردهوام بێت، هاوکات کەشوهەوا لە زۆربەی ناوچەکان ساماڵ دهبێت هەوری نزم و مامناوەند بەسەر بەشێک لە شارەکانی عێراقدا تێدەپەڕێت.
بارستە هەوای سارد کە ئاسمانی باشور دەگرێتەوە دەبێتە هۆی دابەزینی پلەکانی گەرما و پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ بەسرە و زیقار 16 پلە و میسان و موسهننا 15 پلە بێت و بەڕۆژ سارد دەبێت لهو شهودا دهگۆڕێت بۆ زۆر سارد، هەروەها پلەکانی گەرما لە بەغدا دەگاتە 14 پلە، کە بەرزترین پلەی گەرمایە لە ڕۆژدا تۆمارکراوە.
کەشوهەوا لە هەمو ناوچەکانی عێراق بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش سارد دەبێت بە بەغدای پایتەختیشەوە کەشوهەوا لە درەنگانی شەو و بەرەبەیان بە تایبەتی لە ناوچەکانی باکور و ڕۆژئاوادا ئەگەری هەیە بەستن و بەستەڵەکیش لە بەشێک لە باکوری ڕۆژئاوا و ناوەڕاستی عێراق ڕوبدات.