بانكی ناوەندی عێراق زیاتر لە ٣٠١ ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە
  2025-02-10       474       

بانكی ناوەندی عێراق بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ بڕی ٣٠١ ملیۆن و ٥٢٩ هەزار و  ٥٣٩ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ٢٣ ملیۆن و ٤٥٠ هەزار دۆلار بە شێوەی نەقد بووە.

ئاوێنە: بانكی ناوەندی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ بڕی ٣٠١ ملیۆن و ٥٢٩ هەزار و ٥٣٩ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە ٢٣ ملیۆن و ٤٥٠ هەزار دۆلار بە شێوەی نەقد فرۆشراوە و ٢٧٨  ملیۆن و ٨٩ هەزار و ٥٣٩ دۆلاریش بە شێوەی حەواڵە فرۆشراوە.

ئەوەش لە كاتێكدایە، ماوەی زیاتر لە ساڵێكە بەهای دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بەرامبەر دیناری عێراق بە شێوەیەكی بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێك لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥٠ هەزار و ١٠٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەكرێت.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×