بانكی ناوەندی عێراق بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ بڕی ٢٨٦ ملیۆن و ٤٨ هەزار و ٤٢٢ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە هەشت ملیۆن و ٣٠٠ هەزار دۆلار بە شێوەی نەقد بووە.
ئاوێنە: بانكی ناوەندی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ بڕی ٢٨٦ ملیۆن و ٤٨ هەزار و ٤٢٢ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە هەشت ملیۆن و ٣٠٠ هەزار دۆلار بە شێوەی نەقد فرۆشراوە و ٢٧٧ ملیۆن و ٧٤٨ هەزار و ٤٢٢ دۆلاریش بە شێوەی حەواڵە فرۆشراوە.
ئەوەش لە كاتێكدایە، ماوەی زیاتر لە ساڵێكە بەهای دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بەرامبەر دیناری عێراق بە شێوەیەكی بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێك لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥٠ هەزار و ٢٠٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەكرێت.