مەترسی هەیە ترەمپ دەیان هەزار فەڵەستینی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان بگوازێتەوە
  2025-02-14       1056       

نوسەرێکی ئیسرائیلی دەڵێت، ترەمپ لەگەڵ ئەردۆغان ڕێكدەكەوێت بۆ گواستنەوەی نزیكەی 700 هەزار فەلەستینی بۆ ناوچەكانی ڕۆژئاوای كوردستان.

ئاوێنە: ئیدی كۆهین، نووسەر و چاودێری سیاسی ئیسڕائیلی  لە نوسینێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردوەتەوە دەڵێت "پیرۆزە بۆ خەڵكی غەززە و سەفە، سەرۆك ترەمپ تاوتوێی ڕێككەوتنێك دەكات لەگەڵ توركیا بۆ گواستنەوەی نزیكەی 600 بۆ 700 هەزار فەلەستینی بۆ ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی فورات لە پارێزگاكانی حەسەكە و ڕەقە، كە ئەمریكای تیادایە.

ئەو نوسەرە ئیسرائیلیە ڕاشیگەیاندووە، ئەو هەنگاوەی سەرۆکی ئەمریکا دەبێتە بەشێك لە چارەسەری کێشەکان.

لە درێژەی نوسینەکەیدا ئیدی کۆهین باسی لەوەکردوە، فەڵەستینییەکان دەگوازرێنەوە بۆ پارێزگای دێرەزوور و ناوچەكانی سنووری سووریا و توركیا، كە ئەوەش نیگەرانییە ئەمنییەكانی توركیا دەڕەوێنێتەوە سەبارەت بە پارتی كرێكارانی کوردستان.

ئەوەشی ئاشکراکردوە، دەكرێت ئیدارەی نوێ‌ لە دیمەشق ئەمە قبوڵ بكات بەرامبەر بە پاڵپشتی سیاسی و ئابووری بۆ سوریا.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×