“ئەمریكا سزای بەسەر پێنج بانكی عێراقیدا سەپاند”
  2025-02-17       243       

سەرچاوەیەك ڕایگەیاند، لایەنە حكومییەكانی عێراق بەشێوەیەكی فەرمیی لەلایەن وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریكاوە ئاگاداركراونەتەوە، كە لە قۆناغی یەكەمدا پێنج بانكیان سزاداوە، ئەویش بەهۆی تێوەگلانیان لە ئاڵوگۆڕی نایاسایی و بە قاچاغبردنی دۆلار بۆ لایەنە سزادراوەكان و لەسەرو هەموویانەوە ئێران.

ئاوێنە: سەرچاوەیەك لە حكومەتی عێراق سەبارەت بە سزادانی چەند بانكێكی عێراق لەلایەن ئەمریكا ڕایگەیاند، عێراق بە شێوەیەكی فەرمیی لەلایەن وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریكاوە ئاگاداركراوەتەوە، كە لە قۆناغی یەكەمدا پێنج بانكیان سزاداوە، بەهۆی تێوەگلانیان لە ئاڵوگۆڕی نایاسایی و بەقاچاغبردنی دۆلار بۆ لایەنە سزادراوەكان و لەسەرو هەموویانەوە ئێران.

وتوشییەتی، لە ئاگاداركردنەوەكەی ئەمریكادا هاتووە، كە ڕێگە بەو بانكانە نادرێت لە دوو مانگی داهاتودا كارتی پارەدانی ئەلیكترۆنی لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق بەكاربهێنن بۆئەوەی رێگریی لە بردنە دەرەوەی دۆلار بكەن.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئەم سزایانە كۆتایی نین و لە قۆناغەكانی داهاتوودا چەند بانكێكی دیكەی عێراق لەلایەن ئەمریكاوە سزا دەدرێت.

جێگای ئاماژەیە، لە ١٩ـی تەمموزی ساڵی ٢٠٢٣، وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا ١٤ بانكی عێراقی سزادا، بەهۆی ئەوەی ئاڵوگۆڕی دۆلاریان لەگەڵ ئێران ئەنجام دەدا.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×