وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق ڕایگەیاند، حكومەت لە چوارچێوەی پڕۆژەیەكی نوێدا ٦٠٠ خوێندنگەی حکومیی نوێ درووست دەكات بە هاوکاری سندوقی گەشەپێدانی عێراق.
ئاوێنە: کەریم سەید، وتەبێژی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق ئەمڕۆ هەینی بە میدیاکانی عێراقی ڕاگەیاندووە، “محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیران پڕۆژەی (EDOPA)ـی دەستپێکرد بۆ درووستكردنی ٦٠٠ خوێندنگەی نوێی، بە هاوکاری سندوقی گەشەپێدانی عێراق”.
ئاماژەی بەوەشكرد، حکومەت کار دەکات بۆ کەمکردنەوەی کەموکوڕی خوێندنگەکان و باشترکردنی ژینگەی خوێندن لە هەموو پارێزگاکاندا، هەروەها تا ئێستا زیاتر لە هەزار خوێندنگەی نوێ خراونەتە خزمەتەوە، ئەوەش بەشدارە لە کەمکردنەوەی ئەو بۆشاییە پەروەردەییەی کە لە ئەنجامی پشتگوێخستن بۆ چەندین ساڵە دروست بوە.
ئەمە لەكاتێكدایە پێشتر، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کارەکانی جێبەجێکردنی بۆ درووستكردنی ژماریەك بینای خوێندنگە لە پارێزگاكانی عێراق دەستپێکرد، ئەوەش لە چوارچێوەی قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی “EDOPA”، کە لەلایەن کەرتی تایبەتەوە لە چوارچێوەی چالاکییەکانی سندوقی گەشەپێدانی عێراق جێبەجێ دەکرێن.