حەلبوسی: كورد وا تەماشای خۆی دەكات لەهەر ساتێكدا لە عێراق جیادەبێتەوە
  2025-02-22       689       

سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی عێراق و سەرۆكی حزبی تەقەدومی سوننە ڕایدەگەیەنێت، بەغدا دەسەڵاتی نیە بەسەر فەرمانبەرێكی ئاساییدا لە هەرێمی كوردستان و دەشڵێت: كورد وا تەماشای خۆی دەكات كە لەهەر ساتێكدابێت لە عێراق جیادەبێتەوە.

ئاوێنە: محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی حزبی تەقدوم ڕایگەیاندووە، برایان لە هەرێمی كوردستان وا تەماشای خۆیان دەكەن، كە لەناوچەیەكن ئەگەر هەیە لە هەر ساتێكدابێت جیاببێتەوە، جوگرافیاكەیان و كلتوریان و زمانیان و بارودۆخیان، سروشتی ژیانیان.

ڕاشیگەیاندووە، كورد بەشدارە لە ناوەند و دۆخی فیدڕاڵیەكەشیان پارێزراوە، بەشداری دەكەن لە هەڵبژاردنی سەرۆك وەزیرانی حكومەتی فیدراڵ، بەشدارن لە دەستنیشانكردنی سەرۆك كۆماری عێراق، بەشداری دەكەن لە دیاریكردنی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، بەشداری دەكەن لە دەستنیشانكردنی وەزارەتەكانی حكومەت و تەواوی دامەزراوەكان.

دەشڵێت: بەڵام ناوەند، دەسەڵاتی نیە بەسەر فەرمانبەرێكی سادەدا لە هەرێم، ئەگەر هەڵسەنگاندن بكەین، هاوبەشی تائێستا ناونیشانە، تائێستا نەگەیشتووەتە بنەماكانی هاوبەشیی ڕاستەقینە. 

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×