سەرۆكی جەهەپە: ئەردۆغان ئاگاداری دانوستانەكان بوە لەگەڵ ئۆجەلان
  2025-02-28       405       

ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی جەهەپە ڕایگه‌یاند، رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆمارى تورکیا سات بەسات ئاگادارى دانوستانەکان بوە لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان كە زیاتر لە ساڵێكە بەردەوامن. دەشڵێت، ئەردۆغان خاوەندارێتى لە پڕۆسەکە بەستوەتەوە بەسەرکەوتنییەوە.

ئاوێنە: ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆكی جەهەپە، ئه‌مڕۆ هه‌ینی لە پاش سەردانی بۆ لای فاتیح ئەربەكان، سەرۆكی پارتی رەفا، لەلێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنوسان وتی، دانوستانەكانی نێوان حكومەتی توركیاو ئۆجەلان زیاتر لە ساڵێكە بەردەوامن.

وتیشی، وەفدێكی چوار كەسی حكومەتی توركیا دانوستانەكانیان بە نهێنی كردوە و ئەردۆغان ئاگاداری سات بە ساتی دانوستانەكان بوە.

بەپێی قسەی ئۆزەل، ئەردۆغان ئازایەتی ئەوەی نییە كە خاوەندارێتی دانوستانەكان بكات تا ئەو كاتەی ئەگەر سەركەوتو بن.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×