چوارچێوەی هەماهەنگی: پەیامەكەی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا هەڕەشەیە
  2025-02-28       460       

سەركردەیەكی چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند، چوارچێوەكە كۆبوونەوەیەكی نائاسایی بۆ تاوتوێكردنی دوا پەیامی ئەمریكا، كە ئاراستەی بەغدای كردووە ئەنجام دەدات، دەشڵێت: دوا پەیوەندی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەگەڵ سوودانی هەڕەشەیەكی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر سیستمی حوكمڕانی عێراق.

ئاوێنە: عودەی خەدران، سەركردە لەچوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان سەبارەت بە دوا پەیامی ئەمریكا بۆ عێراق بەمجۆرە بۆ ڕۆژنامەی شەرقل ئەوسەت ڕایگەیاند، چوارچێوەی هەماهەنگی كۆبوونەوەیەكی نائاسایی سەبارەت بە ناوەرۆكی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی سوودانی و وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئەنجام دەدات.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوان پەیامەكەی ئەمریكا وەك هەڕەشەیەكی ڕاستەوخۆ بۆ سەر سیستمی حوكمڕانی عێراق دەبینن.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ماركۆ ڕۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق ئەنجامدا و بەغدای لە سنوورداركردنی هەژمونی ئێران لەم وڵاتە ئاگادار كردووە.

ئەو كۆبوونەوە چاوەڕوانكراوەی چوارچێوەی هەماهەنگی لەكاتێكدایە، ئیدارەی ترەمپ بەنیازە سزا بەسەر ١٠ سەركردەی حەشدی شەعبی و سێ كۆمپانیایی دارایی و سێ كۆمپانیای گواستنەوەی عێراقی بسەپێنێت، كە تێوەگلاون لە فرۆشتنی نەوت و دابینكردنی داهاتی دارایی بۆ ئێران.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×