ئۆزگور ئۆزەل سەرۆکی گشتیی جەهەپە، سەبارەت بە بانگەوازییەکەی ئۆجەلان ڕایگەیاند، بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد دەبێت کارەکان لە زەمینە و چوارچێوەی پەڕلەماندا ئەنجام بدرێت و دواشی لە ئەردۆغان کرد، بوێر و ڕاشکاو بێت.
ئاوێنە: سەرۆکی گشتی جەهەپە ئۆزگور ئۆزەل، سەردانی فاتیح ئەربەکانی سەرۆکی گشتی پارتی یەنیدەن ڕەفاحی کرد و لە دوای سەردانییەکە پەیوەست بە بانگەوازییە مێژوویەکەی ئاپۆ ڕایگەیاند، پرسی کورد هیچ کاتێک بەو قسانەی ئەردۆغان چارەسەر نابێت کە دەڵی “پرسی کورد لە ئارادا نییە”، بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد دەبێت کارەکان لە زەمینە و چوارچێوەی پەڕلەماندا ئەنجام بدرێت، دەبێت هەموو پارتێک بەشداربێت و نوێنەرایەتی لایەن و بزووتنەوە کۆمەڵاتیەکانیش بوونیان هەبێت، بەدڵنییاییەوە دەبێت ئەمە ئەنجام بدرێت.
وتیشی: دەستپێک و دەرنجامی ئەم کارکردنە دیموکراتیزەکردنی تورکیایە، هاوڵاتیانی کۆماری تورکیا دەزانین چی ڕوودەدات و چی لە ئارادایە، بە ڕەوای نازانم پارتی دەسەڵاتدار و سەرۆککۆماری ئەم وڵاتە لە ساڵی ٢٠٢٥ـدا گاڵتە بە عەقڵی خەڵک بکەن، گەر تۆ کارێک بکەی ئەوکاتە دەبێت بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ بگری و بوێری خۆت نیشان بدەی، گەل ئەم پێوەری پێداوی و ڕێگەی داوی.
ئۆزەل باسی لەوەشکرد، پێگەی کارەکتەرەکان دیار و ڕوونە، بەڵام پێگە و هەڵوێستی کەسێک ڕوون نییە!، ئاگاداری هەموو شتێکە بەڵام کاتێک شتەکە لە بەرژەوەندییدا نییە، لە ئاستییدا خۆی کەڕ و لاڵ دەکات، ئیدی دۆخەکە پێویستی بە دڵسۆزی و بوێری هەیە، هەموو کەسێک دەزانێت کێ لەم پرۆسەیەدا بەشدارە، تۆ (ئەردۆغان) بە هەموو شێوەیەک لە ناوەندنی ئەم کارەدایی، دەبێت دڵسۆز و ڕوون بن. با یەکتری هەڵنەخەڵەتێنن، دەبێت تەیب ئەردۆغان وەک ترسنۆکەکان باری هەموو مەترسییەکان نەخاتە ئەستۆی هاوبەشەکەی و لەملاوە خۆی بە دوای بەرژەوەندییە سیاسییەکانیەوە ببێت، با ڕوون و ڕاشکاوبێت.
ئۆزەل دەربارەی پرۆسە نوێیەکە ئاماژەی بەوەکرەد، گەر خێرداربێت بۆ وڵاتەکەمان، گەر کۆتایی بە خوێن ڕشتن بهێنێت، گەر خەڵکی دڵخۆش بێ و دایکان نەگرین، گەر ئاشتی بێتەئارا و گەر هاوڵاتییانی کوردمان ڕزگارییان بێت لە پرسەکانیان و خۆیان وەک هاوڵاتییەکەیی یەکسانی ئەم وڵاتە ببیننەوە، ئەوکاتە ئێمەیش لەگەڵی دەبین.