ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكی سوریا لیژنه‌یه‌كی بۆ نوسینه‌وه‌ی رەشنوسی "ئیعلانی ده‌ستوری" بۆ قۆناغی راگوزه‌ر پێكهێنا كە لە حەوت كەس پێكدێن.
ئاوێنە: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2ی ئاداری 2025، ئه‌حمه‌د شه‌رع به بڕیارێك لیژنه‌یه‌كی له حه‌وت كه‌سی "شاره‌زا" پێكهێنا كه هیچیان كوردنین.
به‌پێی بڕیاره‌كه، ئه‌و حه‌وت كه‌سه پێشنیازه‌كانیان سه‌باره‌ت به "ئیعلانی ده‌ستوری" بۆ قۆناغی راگوزه‌ر ده‌نوسنه‌وه و دواتر بۆ ئه‌حمه‌د شه‌رع به‌رزیان ده‌كه‌نه‌وه.
