ئەعرەجی: نامانەوێت نە سوپای توركیا و نە پەكەكە لەنێو خاكی عێراقدا هەبن
  2025-03-05       314       

قاسم ئەعرەجی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق داوای كشانەوەی سوپای توركیا و هێزەكانی پەكەكە لەنێو خاكی عێراق دەكات، ئەوەش لەدوای هەوڵەكان بۆ پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا.

ئاوێنە: قاسم ئەعرەجی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە، بە ئاژانسی فرانس پرێس-ی راگەیاندوە"نامانەوێت نە پارتی كرێكارانی كوردستان و نە سوپای توركیا لەنێو خاكی عێراقدا بونیان هەبێت... عێراق كشانەوەی هەموانی دەوێت."

قاسم ئەعرەجی وتوشیەتی"بونی هێزەكانی توركیا لە عێراق بە پاساوی بونی پارتی كرێكارانی كوردستانە."

بەقسەی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، توركیا لە زیاد لە كۆبونەوەیەكدا جەختی كردۆتەوە كە چاوی لە داگیركردنی خاكی عێراق نییە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×