ئهندامێكی پێشوی پەرلەمانی عێراق ڕایگهیاند، هەزاران هاوڵاتی سوننە "بێتاوان" بەهۆی زانیاریدەری نهێنییەوە زیندانی کراون، دهشڵێت، سزانەدانی حەلبوسی "نیشانهیهكی مەترسیدارە" بۆ دۆخی وڵات به تایبهت كه نوێنەرەکەی لەبەردەم دادگا دانی بە ساختەکاریدا ناوە.
ئاوێنە: لەیس دلیمی، ئهندامی خولی پێشوی پەرلەمانی عێراق به كهناڵی سۆمهریهی ڕاگهیاندوه، "ئێران، حەلبوسی لە سەرۆکایەتی پەرلەمان دورنەخستەوە، دەرچونیشی ئامانجێکی سیاسی نەبو، هەروەها فشارە سیاسییەکانیش ئامانجی ئەوە بو کە لە شوێنی خۆیدا بمێنێتەوە چونکە خاوەنی گەورەترین لۆبییە".
ئاماژهی بهوهشكرد، سزانەدانی حەلبوسی "نیشانهیهكی مەترسیدارە" بۆ دۆخی وڵات به تایبهت كه نوێنەرەکەی لەبەردەم دادگا دانی بە ساختەکاریدا ناوە، دەیەوێت بە تۆمارکردنی داوای یاسایی و دەرکردنی بەیاننامە کارتەکان تێکەڵ بکات.
14ی 11ی 2023، دادگای فیدڕاڵی بڕیاری کۆتاییهێنان بە ئەندامێتی محەمەد حەلبوسی لە پەرلەمانی عێراق هێنا و بەوەش راستەخۆ لە پۆستەکەی دورخرایهوه، ئەوەش بەهۆی ئەو کێشانەی لەگەڵ لەیس دلێمی لەماوەی رابردو ڕویاندا.
لەیس دلیمی باسی لهوهشكردوه، "سەرەڕای ئازادکردنی حەلبوسی، هەست بە فشار دەکەین لەسەر دادگا، ئێستاش دۆسیەکە لەلایەن دادگای تاوانەکانی کەرخەوە تاوتوێ دەکرێت، ناکۆکییەکەم لەگەڵیدا پەیوەندی بە ئەدای کارکردنەوە هەیە، منیش ئاشتەواییم ڕەتنەکردەوە".
ئهوهشی خستهڕو، "حەلبوسی هەڕەشەی لە نوێنەرانی ئەنبار کردوه کە کۆمسیۆن لە دەستی ئەودایە و بەبێ ئەو ناتوانن سەرکەوتن بەدەست بهێنن، ئهوهش لهكاتێكدایه هیچ سیاسەتمەدارێک لە ساڵی 2003ەوە تا ئێستا ئەو شتەی بەدەستی نەهێناوە کە بە سەپاندنی هەژمونی بەسەر دەوڵەتدا بەدەستی هێناوە".
ڕونیشیكردهوه، "نامانەوێت حەلبوسی لەدەست بدەین، بەڵام خۆی لەدەستدا و لەگەڵیدا دۆڕا"، وتیشی، "یاساکانی پێشوی لێبوردن سەرجەم دەستگیرکراوانی سوننەیان ئازاد نەدەکرد، دادوەرەکانیش لەسەر کاغەز دادوەری دەکەن، هەزاران کەسی بێتاوانیش بەهۆی ئەو زانیاریدەرە نهێنییەوە چونەتە زیندانەکانەوە".