بەپێی ڕاپۆرتی ڕوانگەی سوریا، ژمارەی ئەو هاوڵاتییە مەدەنییە عەلەویانەی لەماوەی دوو ڕۆژ رابردوودا لەکەناراوەکانی سوریا کوژراون بۆ زیاتر لە٥٠٠ کەس بەرزبووەتەوە.
ئاوێنە: بەپێی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، لەپێنجشەممەی ڕابردووەوە ٥٣٢ هاوڵاتی مەدەنی عەلەوی لەناوچە کەناراوەکانی سوریاو چیای لازقییە لەسەر دەستی هێزە ئەمنییەکان” کوژراون، ئەم کوشتارە لەسەر بنەمای "تائیفیو ناوچەیی" ئەمجامدراوە بەشێوەی ئیعدامی مەیدانی، لەگەڵ "تاڵانکردنی ماڵو موڵک"ن عەلەوییەکان.
بەمەش کۆی گشتی کوژراوان دەگاتە ٧٤٥ کەس، کە ٩٣ کەسیان "سەر بەهێزە ئەمنییەکانو سەربازی وەزارەتەکانی ناوخۆو بەرگری"ینو "١٢٠ چەکدار"ی پاشماوەی رژێمی ئەسەد کولراون.
لە کاتێکدا کە گرژی ئەو ناوچەیە بەرەو خاو بوونەوە دەچێت، ئاژانسی سانا لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە "هێزێکی زۆری ئەمنی لەشارەکانی لازقیە، جەبلەو بانیاس" جێگیر کراون.