وەزارەتی بەرگری چین بڵاوی کردەوە، لە نزیکترین کاتدا چین مانۆڕێکی دەریایی هاوبەش لەگەڵ ئێران و ڕووسیا لە نزیک ئێران ئەنجام دەدات، کە هێزی دەریایی سوپای چینیش کەشتییەکی تێکدەر و کەشتیی دیكه دەنێرێت بۆ بەشداریکردن لە مانۆڕەکاندا.
ئاوێنە: وەزارەتی بەرگری چین، سەبارەت بە ئەنجامدانی مانۆڕێکی دەریایی لەلایەن چینەوە لەگەڵ ئێران و ڕووسیا بەم شێوەیە زانیاری بڵاوکردەوە، لە نزیکترین کاتدا چین مانۆڕێکی دەریایی هاوبەش لەگەڵ ئێران و ڕووسیا لە نزیک ئێران ئەنجام دەدات، کە هێزی دەریایی سوپای چینیش کەشتییەکی تێکدەر و کەشتیی دیكه دەنێرێت بۆ بەشداریکردن لە مانۆڕەکاندا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، مانۆڕەکە یارمەتیدەر دەبێت بۆ پاراستنی ئاسایش لە ناوچە ستراتیژییەکەدا، کە گرنگە بۆ گواستنەوەی وزە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، مانۆڕە دەریاییەکە لە سەرەتا و ناوەڕاستی مانگی ئادار لە نزیک بەندەری چابەهار لە ئێران بەڕێوەدەچێت.
باس لەوەشكراوە، مەشقەکان پێک دێن لە لێدانی ئامانجە دەریاییەکان، ئۆپەراسیۆنی پشکنین، کۆنتڕۆڵکردنی زیانەکان، جگە لە ئۆپەراسیۆنی گەڕان و ڕزگارکردنی هاوبەش.