سەرۆکی بزوتنەوەی ئینجاز چەند فایلێکی هەستیاری په‌یوه‌ندیدار بە دۆخی ناوچەکە و ناوخۆی عێراق ئاشکراکرد، هاوكات باس له بونی نێوەندگیر ده‌كات به سه‌رۆكایه‌تی ڤلادیمێر پوتن بۆ ئەوەی ڕوبەڕوبونەوەی سەربازی لەگەڵ ئێران دوربکەوێتەوە، ده‌شڵێت، بریتانیا هۆشداریه‌كی داوه‌ته عێراق.
ئاوێنە: باقر جەبر ئەلزوبەیدی، سەرۆکی بزوتنەوەی ئینجاز له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی سۆمه‌ریه، ڕایگه‌یاند، "کۆمپانیایەکی بریتانی پێشنیاری وەبەرهێنانی غازی پەیوەندیدار لە عێراقدا کردوە، بەڵام وەزیری نەوت ئەو پێشنیارەی ڕەتکردەوە".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئینگلیزەکان دوای کردنەوەی دەروازەی سنوری ئەلشەیب لە دژی هاتنە ناوەوەی تەقەمەنی لە ڕێگەی ئێرانەوە هۆشدارییان بە عێراقداوه.
سەبارەت بە پەرەسەندنی ناوچەکە، ئه‌و به‌رپرسه حزبییه باسی له‌وه‌كردوه، "حزبوڵا بە موشەکی ئێرانی هێرش دەکاتە سەر ئیسرائیل"، هاوکات هۆشداریشیدا لەوەی پلانەکانی ئەمریکا، ئوردن و عێراق بەدەرناکەن.
سەبارەت بە داهاتوی سوریا، ئەلزوبەیدی ڕونیكرده‌وه، کە وڵاتەکە بەرەو دابەشبون دەڕوات لە ژێر ئیدارەی ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی قۆناغی ڕاگوزه‌ر.
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ئێران و ئه‌مریكاوه، ده‌ڵێت، نێوەندگیری ڕاستەقینە بە سەرۆکایەتی ڤلادیمیر پوتن، سەرۆکی ڕوسیا لەسەر داوای هاوتا ئەمریکییەکەی دۆناڵد ترەمپ هه‌یه بۆ ئەوەی ڕوبەڕوبونەوەی سەربازی لەگەڵ ئێران دوربکەوێتەوە.
سەرەڕای ئەو تەحەددایانە، ئەلزوبەیدی جەختی لەوەکردەوە کە سیستەمی سیاسی عێراق یەکگرتوە و توانای ڕوبەڕوبونەوەی هەر پلانێکی هەیە کە ئامانجی تێکدانی سەقامگیری بێت، بەڵام ئاماژەی بە دودڵی 80%ی عێراقییەکان کرد بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکاندا كه بڕیاره كۆتایی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچێت.