واشنتن ڕێککەوتنێکی ڕەتکردەوە کە بریتی بو لە ئاڵوگۆڕی دەستگیرکراوان بۆ ئازادکردنی ژنێکی ڕفێندراوی ئیسرائیلی لە عێراق، دوای ههوڵی نێوەندگیری لە پایتەختێکی وڵاتێكی عەرەبی.
ئاوێنە: سەرچاوه ئاگادارهكان کۆبونەوەیەکیان ئاشکراکرد کە لە کۆتایی مانگی (شوبات/2)ی 2025 لەنێوان دانوستانکارانی ئەمریکی و عێراقی ئەنجامدرا بۆ تاوتوێکردنی ڕێککەوتنی ئازادکردنی توێژەر ئەلیزابێس تسورکۆڤ کە لە مانگی (ئازار/3)ی 2023 لە بەغدا بێسەروشوێن بو، لیواکانی حزبوڵای عێراقیش تۆمەتبارن بە ڕفاندنی.
لە میانی دیدارەکەدا بەرپرسانی ئەمریکا دهستپێشخهریهكیان ڕەتیانکردەوە کە بریتیه له وهرگرتنی 200 ملیۆن دۆلار و ئازادکردنی کەسانی دڵسۆز بۆ ئێران لە عێراق و لوبنان، لەنێویاندا کاپتنێکی دەریایی کە لە نێو حزبوڵای لوبنانی کاردەکات.
ڕۆژنامهی شهرق ئهلئهوسهت بڵاویكردهوه، دەیان کەس کە بەشداربون لە دانوستانەکانی ئازادکردنی توێژەر ئەلیزابێس تسورکۆڤ، باس لەوە دەکەن کە لایەنی ڕفێنەر "نمونەیەکی بەهێز" لە خراپی پلانەکانی بەغدا بۆ هەڵوەشاندنەوەی فراکسیۆنەکان دەخاتەڕو.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەختی لە پێویستی كاركردنی جددی حکومەتی عێراق بۆ دەستەبەرکردنی ئازادکردنی ئهو توێژهره ئیسرائلییه كردهوه بە زوترین کات.
بەرپرسێکی عێراقی دوپاتیکردەوە کە حکومەت لە بەغدا "بەپێی چوارچێوەی یاسایی" مامەڵە لەگەڵ دۆسیەی تسورکۆڤ دەکات، هەروەها دامەزراوەیەکی ئەمنی عێراقی ئەرکی پەیوەندیکردن لەگەڵ "لایەنە دۆستەکان"ی پێسپێردراوە بۆ ئەوەی بەم زوانە ژنە ڕفێنراوەکە ئازاد بکات.