محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق و شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی نەوەی نوێ لە كۆبونەوەیەكدا دۆخی سیاسی هەرێمی كوردستان و پرسی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم تاوتوێ دەكەن.
ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەكەی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، پێشوازی لە شاسوار عەبدولواحید،س سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ كردوە.
ئاماژە بەوەشدراوە، لە كۆبونەوەكەدا تاوتوێی گرنگترین دۆسیەكانی لەسەر ئاستی نیشتمانی و رەوتی جێبەجێكردنی بڕگەكانی بەرنامەی حكومەتی عێراق تاوتوێ كراون.
هەر بە گوێرەی راگەیەندراوەكە، لە كۆبونەوەكەدا، تاوتوێی پێشهاتە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان كراوەو جەخت لە گرنگی بەردەوامی نێوان لایەنەكان كراوەتەوە لەپێناو گەیشتن بە رێككەوتنێك بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێم.