نرخى گرامێک زێر بە ٩٧ دۆلار و نۆ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر مسقاڵێک زێڕ بە بڕی یەك هەزار دینار بەرزبوەوە لە هەمان کاتدا نرخى نەوت دابەزی و هەروەها بەراورد بە دوێنێ نرخی ١٠٠ دۆلار بە بڕی ٢٥٠ دینار بەرزبوەوە.
ئاوێنە: لە بازاڕەکانی جیهاندا، لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٦٣ دۆلار و ٧٦ سەنتە و نرخی بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمریکاش بە ٦٠ دۆلار و ٢٣ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەپێى بۆرسەى جیهانى نرخى نەوت بەراورد بە ڕۆژى ڕابردوو بە بڕی دوو دۆلار دابەزی.
بەپێی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتیە لە ٩٧ هەزار و ٨٠ دۆلارە و نرخى یەک ئۆنسە زێڕیش بە سێ هەزار و ١٩ دۆلارە، نرخی یەک گرام زێڕیش ٩٧ دۆلار و نۆ سەنتە بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر مسقاڵێک زێڕ بە بڕی یەك هەزار دینار بەرزبوەوە.
لە ئێستادا نرخى زێر لە بازارەکانى جیهان و هەرێم بەم شێوەیەیە:-
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٥٤٠ هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٥٩٦ هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٦٦٠ هەزار دینارە.
نرخى دراوەکان ئەمڕۆ لە بازاڕەکانى هەرێم بەم شێوەیەیە:-
ئەمڕۆ نرخى، ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤٧ هەزار و ٥٥٠ دینارەوە و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر ١٠٠ دۆلارێک بە بڕی ٢٥٠ دینار بەرزبوەوە، بەوپێیەی دوێنێ هەر ١٠٠ دۆلارێك بەرامبەر ١٤٧ هەزار و ٣٠٠ دینار مامەڵەی پێوەكرا و نرخى ١٠٠ یۆرۆ بەرامبەرە بە ١٥٢ هەزار و ٥٠٠ دینارە، نرخى ١٠٠ پاوەندیش بەرامبەرە بە ١٨٢ هەزار دینارە.
هەروەها، ١٠٠ دۆلارى ئەمریکى بە دە ملیۆن و ٥٠٠ هەزار تمەن ئاڵوگۆڕ دەکرێت.
١٠٠ دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى هەرێمدا بەرامبەرە، بە سێ هەزار و ٨٠٠ لیرەى تورکى.