وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئهمڕۆ دوشەممە هۆکاری بەشدارینەکردنی دانوستانی ڕاستەوخۆی لەگەڵ ئەمریکا ئاشکرا کرد، ڕایگهیاند، "هەڵوێستە دژبەیەکەکانی ئەمریکا هۆکاری سەرەکین کە پاڵمان پێدەنێت بۆ ئەوەی لە کاتی دانوستانە بەردەوامەکاندا بەشداری گفتوگۆی ناڕاستەوخۆ بکەین".
ئاوێنە: ئیسماعیل بهقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئهمڕۆ دوشهممه له كۆنگرهیهكی ڕۆژنامهوانیدا ڕایگهیاند، "داوا لە واشنتن دەکەین دەستبەرداری سیاسەتی گوشارەکانی خۆی بێت و ناکۆکییەکان لە ڕێگەی وتوێژی یەکسانەوە چارەسەر بکات، ئێمە بیر لەوە دەکەینەوە کە ڕۆژی شەممەی داهاتو خولی دوەمی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا لە شوێنێکی دیکە بەڕێوەببەین".
ئاماژهی بهوهشكردوه، خولی دوەمی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا بەهەمان شێوە ناڕاستەوخۆ دەبێت، بە ئاماژە بەوەی کە "داواکاری سەرەکی تاران هەڵگرتنی گەمارۆ توند و نایاساییەکانە و ئێمەش بە جددی بەدوای ئەو داخوازییەدا دەڕۆین".
بهقایی باسی لهوهشكرد، "بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا سەردانی تاران دەکات"، ئاماژەیە بۆ ئەوەی "بەرنامەی ئەتۆمی ئێمە بە تەواوی ئاشتیانە و لەلایەن ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی پشتڕاستکراوەتەوە".
سەبارەت بە شوێنی دانوستانەکانی خولی دوەمی ناڕاستەوخۆ، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ڕونیکردەوە، "شوێنی دانوستانەکان گرنگ نییە، گرنگ ئەوەیە فۆڕم و چوارچێوەی دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا بە ناڕاستەوخۆ و بە نێوەندگیری عومان بمێنێتەوە، دوای وەرگرتنی فیدباکەکانی عومان، شوێنی وردی دانوستانەکان ڕادەگەیەنین".