هەفتەی داهاتوو لیستی مووچە رەوانەی بەغدا دەكرێت
  2025-04-16       230       

بەرپرسێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، هەفتەی داهاتوو لیستی مووچە رەوانەی بەغدا دەكرێت و دوای تەواوبوونی دابەشكردنی مووچەی مانگی چواری عێراق، پارە رەوانە دەكرێت.

ئاوێنە: ئەمڕۆ چوارشەممە 16ـی نیسان، سەمیر هەورامی وتەبێژی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، لیستی مووچەی مانگی چوار بە سیستمی پەیرۆڵ ئامادە كراوە و سەرەتای هەفتەی داهاتوو بۆ بەغدا دەنێرێت.

زیاتر وتی، دوای تەواوبوونی دابەشكردنی مووچە لە عێراق، پارەی مووچەی مانگی چوار بۆ هەرێمی كوردستانیش خەرج دەكرێت.

ئەوە لە كاتێكدایە ئێستە بە سیستمی پەیرۆڵ لیستی مووچە ئامادە دەكرێت، بۆیە وردبینیی زۆری ناوێت، ئەوەش وادەكات بە دوو بۆ چوار رۆژ لیستی مووچە ئامادە بێت.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×