مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم له‌باره‌ى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، "هیوادارم تاوەکو کۆتایی ئه‌م مانگه حکومەتی نوێ پێکبهێندرێت".
ئاوێنە: پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم گەیشتە نۆیەمین دیداری سلێمانی‌و بەشداریی گفتوگۆیەکی تایبەت دەکات.
بارزانى لە کاتی گەیشتنی بۆ زانکۆی ئەمریکی لەسلێمانی کە دیدارەکەى تێدا بەڕێوەدەچێت، به‌ڕۆژنامەنوسانى وت:"ڕێز‌و سڵاومان بۆ سلێمانی هەیە، سلێمانی شاری خۆمانە".
لەوەڵامی پرسیاری ڕۆژنامه‌وانانیش كه ئاخۆ ئەمڕۆ لەدیداری سلێمانی باس لەچی دەکەن، مەسرو بارزانی ڕایگه‌یاند، "من نازانم، لەسەر پرسیارەکان دەمێنێت، نازانم پرسیارەکان چۆن دەبن".
سه‌باره‌ت به‌پرسیارى ئه‌وه‌ش ئاخۆ ده‌توانرێت بوترێت تاوەکو کۆتایی مانگی چوار حکومەتی نوێ پێکدەهێنرێت، مه‌سرور بارزانى وتى:"هیوادارم".