هەپەگە: درۆنێكی توركیا لە زاپ خرایەخوارەوە
  2025-04-16       469       

هەپەگە ڕایگەیاند، سەرەڕای ئاگربەست، هێرشەکانی سوپای توركیا بۆ سەر گەریلا بەردەوامن و لە ماوەی سێ ڕۆژی رابردودا زیاتر لە هەزار و 500 هێرشی ئەنجامداوە. دەشڵێت، هێزەکانی گەریلاش لە چوارچێوەی پاراستنی ڕەوادا وەڵامی هێرشەکان دەدەنەوەو درۆنیک خراوەتە خوارەوە.

ئاوێنە: ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، ڕۆژی 14ـی نیسان ناوچەی ڕۆژئاوای زاپ سێ جار لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی توركیاوە بۆردومان کراوە.

راشیگەیاندوە، ڕۆژانی 13 و 14 و 15ی ئەم مانگە، ناوچەكانی خواکورک، گارە، مەتینا، رۆژئاوای زاپ، بە گشتی هەزار و 514 جار بە چەکی قورس و تۆپ و هاوەن بۆردومان كراون.

هەپەگە لە کۆتایشدا وتوشیەتی: ڕۆژی 14ـی نیسان لە دژی تونێلەکانی گەریلا لە ڕۆژئاوای زاپ، بە ئامانجی هێرشکردن درۆنیک نێردرا، هێزەکانی یەژاستارمان بە چەکی تاکەکەسی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەیان خستە خوارەوە.

زۆرترین بینراو
سەرۆکی نوێی حەماس بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە چوار کوڕی لەدەستداوە
وەزیرێکی حکومەتەکەی سودانی لەبارەی دۆزینەوەی پارە لە ماڵەکەیدا: ئامادەم هاوکاری دەسەڵاتی دادوەری بکەم
ئۆجەلان: ئەگەر کورد لەتورک جیا بکەیتەوە کورد نامێنێت، ئەگەر تورک لەکورد جیا بکەیتەوە تورک نامێنێت
وتەبێژی حکومەتی عێراق چەند بڕیار و پەیامێکی گرنگی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگەیاند
وتەبێژی بەنزینخانەکان: پابەندی بڕیارەکەی حکومەت نابین بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین
داهاتی گومرگیەکانی هەرێم دەچێتەسەر هەژماری هەرێمی کوردستان
موقاوه‌مه‌ی ئیسلامی مه‌رجی نوێ بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له‌ چه‌ك ڕاده‌گه‌یه‌نێت: "ته‌نیا به‌ فه‌رمانی ئیمام مه‌هدی چه‌ك دادەنێن"
ئێران: بەفڕۆکەی بێفڕۆکەمان ئاگر لەبارەگای گروپەکانی ئۆپۆزیسیۆنی کورد لەگۆیژەو ئەزمڕ بەردرا
مرۆڤبوون.. مۆدێرنیتەی سیاسی‌و میوانداری لەکوردستانی عێراق*
ئۆزگور ئۆزێل ماڵئاوایی لەجەهەپە دەکات: ئێمە پارتی نوێی خۆمان دادەمەزرێنین
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×