لە هەولێر تۆڕێكی بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیركران
  2025-04-17       419       

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان سەربە ئاسایشی گشتی هەولێر رایگەیاند، لەناو هەولێر دەستیان بەسەر نزیكەی 6 كیلۆگرام ماریجوانادا گرتوە لەگەڵ دەستگیركردنی تۆڕێكی بڵاوكردنەوەو بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر كە ئافرەتیان بەكاردەهێنان بۆ فێركردنی منداڵ و لاوی پارەدار.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتییەكە لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی، لەناو شاری هەولێر توانیویانە تۆرێکی بڵاوکردنەوە و بازرگانیکردن بەماددەی هۆشبەر لەجۆری ماریجوانا دەستگیربکەن و دەستیش بگرن بەسەر نزیکەی 6 کیلۆگرام مەریجوانادا.

بەپێی راگەیەندراوەكە، تۆڕەكە لە 5 كەس پێكهاتون و ئاماژە بەوەشدراوە، دەستگیرکردنی ئەم تۆڕە تەواوکەری تۆڕێكی پێشترە کە تیایدا دو تۆمەتبار و نزیکەی 1 کیلۆگرام لەهەمان ماددە دەستی بەسەردا گیرا بو .

لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە"ئەم تۆڕە مەترسیدارییەکەیان لەوەدا بو کە پێکهاتەکەیان لەکەسانی عەرەب و کورد بون و ئافرەتیان بەکاردەهێنا بۆ فێرکردنی منداڵ و گەنج و لاوی پارەدار و پاشان فرۆشتنی ئەم ماددەهۆشبەرە پێیان بەو نرخەی کە خۆیان دەیانویست."

ئەوەش خراوەتەڕو، دۆسیەی تاوان بۆتەواوی دەستگیکراوان کراوەتەوەو بەپێی یاسای بەرەنگاربونەوەی ماددەهۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.

زۆرترین بینراو
سەرۆکی نوێی حەماس بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە چوار کوڕی لەدەستداوە
وەزیرێکی حکومەتەکەی سودانی لەبارەی دۆزینەوەی پارە لە ماڵەکەیدا: ئامادەم هاوکاری دەسەڵاتی دادوەری بکەم
ئۆجەلان: ئەگەر کورد لەتورک جیا بکەیتەوە کورد نامێنێت، ئەگەر تورک لەکورد جیا بکەیتەوە تورک نامێنێت
وتەبێژی حکومەتی عێراق چەند بڕیار و پەیامێکی گرنگی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگەیاند
وتەبێژی بەنزینخانەکان: پابەندی بڕیارەکەی حکومەت نابین بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین
داهاتی گومرگیەکانی هەرێم دەچێتەسەر هەژماری هەرێمی کوردستان
موقاوه‌مه‌ی ئیسلامی مه‌رجی نوێ بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له‌ چه‌ك ڕاده‌گه‌یه‌نێت: "ته‌نیا به‌ فه‌رمانی ئیمام مه‌هدی چه‌ك دادەنێن"
ئۆزگور ئۆزێل ماڵئاوایی لەجەهەپە دەکات: ئێمە پارتی نوێی خۆمان دادەمەزرێنین
ئێران: بەفڕۆکەی بێفڕۆکەمان ئاگر لەبارەگای گروپەکانی ئۆپۆزیسیۆنی کورد لەگۆیژەو ئەزمڕ بەردرا
مرۆڤبوون.. مۆدێرنیتەی سیاسی‌و میوانداری لەکوردستانی عێراق*
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×