سودانی و ئەحمەد شەرع لە قەتەر كۆبونەوە
  2025-04-17       306       

ئاژانسی رەسمی هەواڵی عێراق بڵاویكردەوە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە سەردانێكدا بۆ قەتەر لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆكی سوریاو تەمیم بن حەمەد ئال سانی، ئەمیری قەتەر، كۆبونەتەوە.

ئاوێنە: ئاژانسی رەسمی هەواڵی عێراق، كەمێك لەمەوبەر، لە زاری سەرچاوەیەكی نزیك لە حكومەتی عێراقییەوە بڵاویكردۆتەوە، لە سەردانێكی خێرادا بۆ قەتەر، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق پێكەوە سێقۆڵی لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆكی قۆناغی راگوزەری سوریا و تەمیم بن حەمەد ئال سانی، ئەمیری قەتەر كۆبونەتەوە.

سەرچاوەكە وتویەتی، كۆبونەوە سێقۆڵییەكە بەهۆی روداوە خێراكانی ناوچەكەو ئەو دۆخەوەیە كە لە سوریا هەیەو سودانی جەختی كردۆتەوە كە عێراق لە نزیكەوە چاودێری پێشهاتەكانی سوریاو بونی سەربازیی ئیسرائیل لە خاكی ئەو وڵاتە دەكات.

هەروەها لە كۆبونەوەكەدا سودانی جەختی كردۆتەوە لەسەر هەڵوێستی نەگۆڕی عێراق كە داوای بەڕێوەچونی پڕۆسەیەكی سیاسی گشتگیر و پاراستنی پێكهاتەكان و فرەڕەنگی كۆمەڵایەتی و ئایینی لە سوریا دەكات لەگەڵ پاراستنی شوێنە پیرۆزەكان و پەرستگاكانی سەرجەم پێكهاتەكان و رێزگرتن لە مافەكانی مرۆڤ بەتایبەت لەدوای ئەوەی بەسەر پێكهاتەی عەلەوییەكاندا هات.

هەروەك بەپێی قسەی سەرچاوەكە، سودانی لە كۆوبنەوەكەدا جەختیشی كردۆتەوە كە عێراق گرنگە بەلایەوە حكومەتی نوێی سوریا هەنگاوی كردەیی و جددی بنێت بۆ شەڕی داعش.

هەروەها سودانی وتوشیەتی، پێشكەوتنی كۆنكرێتی لەو دۆسیانەدا دەكرێت ببێتە مایەی بونیادنانی پەیوەندی گەشەسەندو و دۆزینەوەی میكانیزمی هاریكای كە لە خزمەت بەرژەوەندی هەردو وڵاتی سوریاو عێراقدا بێت، بەشێوەیەك كە ئاسایش و سەقامگیری لەناوچەكە بەهێز بكات.

زۆرترین بینراو
سەرۆکی نوێی حەماس بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە چوار کوڕی لەدەستداوە
وەزیرێکی حکومەتەکەی سودانی لەبارەی دۆزینەوەی پارە لە ماڵەکەیدا: ئامادەم هاوکاری دەسەڵاتی دادوەری بکەم
ئۆجەلان: ئەگەر کورد لەتورک جیا بکەیتەوە کورد نامێنێت، ئەگەر تورک لەکورد جیا بکەیتەوە تورک نامێنێت
وتەبێژی حکومەتی عێراق چەند بڕیار و پەیامێکی گرنگی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگەیاند
وتەبێژی بەنزینخانەکان: پابەندی بڕیارەکەی حکومەت نابین بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین
داهاتی گومرگیەکانی هەرێم دەچێتەسەر هەژماری هەرێمی کوردستان
موقاوه‌مه‌ی ئیسلامی مه‌رجی نوێ بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له‌ چه‌ك ڕاده‌گه‌یه‌نێت: "ته‌نیا به‌ فه‌رمانی ئیمام مه‌هدی چه‌ك دادەنێن"
ئۆزگور ئۆزێل ماڵئاوایی لەجەهەپە دەکات: ئێمە پارتی نوێی خۆمان دادەمەزرێنین
ئێران: بەفڕۆکەی بێفڕۆکەمان ئاگر لەبارەگای گروپەکانی ئۆپۆزیسیۆنی کورد لەگۆیژەو ئەزمڕ بەردرا
مرۆڤبوون.. مۆدێرنیتەی سیاسی‌و میوانداری لەکوردستانی عێراق*
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×