بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی لە 13ی 4 تا 18ی 4ی 2025، زیاتر لە 6 ملیار دینارە كە 78%ی نەختینەیە.
ئاوێنە: بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجەو هەردو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی لە 13ی 4 تا 18ی 4ی 2025، زیاتر لە 6 ملیارو 444 ملیۆن و 719 هەزار دینارە.
هەر بەگوێرەی ماڵپەڕەكە، لەو بڕە 8 ملیارو 8 ملیۆن و 716 هەزار دیناری واتە 78%ی نەختینەیەو هەروەها 1 ملیار و 430 ملیۆن و 782 هەزار دیناری واتە 22%ی بەشێوەی چەكەو مەقاسە نزیكی سفرە.