ئەو هاوڵاتیەی کە ئەمڕۆ ڕفێندراوە، سکرتێری عەبدوڵای حاجی مەحمود نیە بەڵکو پورزایەتی و لەلایەن چوار کەسی سەر بە هێزەکەی محەمەدی حاجی مەحمود فڕێندراوە.
ئاوێنە: کەژان عەبدولڕەحمان، هاوسەری ئەو هاوڵاتییەی ئەمڕۆ چوارشەممە رفێندراوە بە ئاوێنەی ڕاگەیاند، هاوسەرەکەم ئەمڕۆ لە دەیویست سەردانی باخەکەمان بکات بەڵام لە لایەن چوار کەسی سەر بە هێزەکەی محەمەدی حاجی مەحمود، سکرتێری پارتی سۆسیالیست ڕفێندرا.
راشیگەیاند، هاوسەرەکەم لە عەسڕەوە ڕفێندراوە و لە کاتی ڕفاندنیدا ئەو چوار کەسەی سەر بە هێزەکانی محەمەدی حاجی مەحمود ئازاری من و منداڵەکانیاندا.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا من لە بنکەی پۆلیسم و ئەو چوار کەسەی هاوسەرەکەمیان ڕفاندوە فەرمانی دەستگیرکردنیان هەیە بۆ ماوەی ساڵێک، هاوسەرەکەم وەک ئەوەی لە میدیاکان بڵاوکراوەتەوە سکرتێری عەبدوڵای حاجی مەحمود نیە بەڵکو پورزایەتی و پێشمەرگەی خانەنشینە و پلەکەی ڕائیدە و ناوی ئەرسەلان خالیدە داواکارین لایەنە پەیوەندیدارەكان بێنە سەر هێڵ و هاوسەرەکەم بە سەلامەتی ئازاد بکەن.