سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی باڵا له عێراق ڕایگه‌یاند، هیچ هێزێكی ئه‌مریكی نه‌گه‌یشتوه‌ته بنکەی سه‌ربازی عەین ئەسەد لە ڕۆژئاوای پارێزگای ئەنبار و ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له‌وه‌ده‌كه‌ن كه سه‌ربازانی ئه‌مریكا له سوریاوه هاتونه‌ته عێراق "دوره له ڕاستییه‌وه".
ئاوێنە: سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی باڵا له عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ڕایگه‌یاند، "ئەو ڕاپۆرتانەی باس لە هاتنی هێزەکانی ئەمریکا بۆ بنکەی عەین ئەسەد دەکەن نادروستن و وێنە بڵاوبوەکانیش کۆنن".
چۆڵ کردوە و لە بنکەی عەین ئەسەد جێگیریان کردوە
ڕاپۆرتەکان ئاماژەیان بەوە کردوە کە "هێزێکی ئەمریکی یەکێک لە بنکەکانی لە سوریا چۆڵ کردوە و لە بنکەی عەین ئەسەد جێگیریان کردوە"، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) دەستپێکردنی یەکخستنی پێگەی هێزەکانی لە سوریا لەژێر فەرماندەیی هێزی ئەرکی هاوبەشی یەکگرتو - ئۆپەراسیۆنی ئیرادەی سروشتی، "ئیرادەی تۆکمە" ڕاگەیاند.
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) له به‌یاننامه‌یه‌كدا باسی له‌وه‌كردوه، ژماره‌ی هێزه‌كانی له سوریا كه‌مده‌كاته‌وه، ئه‌و هەنگاوە کە بەپێی پڕۆسەیەکی له‌سه‌رخۆ و "باش بیرکراوە" و لەسەر بنەمای هەڵسەنگاندنی بارودۆخەکە هاتە ئاراوە، دەبێتە هۆی کەمبونەوەی بونی سەربازی ئەمریکا لە سوریا بۆ کەمتر لە هەزار سەرباز لە چەند مانگی داهاتودا.
وتەبێژی وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەداوه، کە پیت هیگسێت، وەزیری بەرگری ئەمریکا ڕێنمایی دەرکردوه بۆ یەکخستنی هێزەکانی ئەمریکا بۆ شوێنی دیاریکراو لە ناوخۆی سوریا، ئەوەش لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی یەکگرتوی هێزی ئەرکی هاوبەشی ئۆپەراسیۆنی ئیرادەی سروشتی، کە "ئامانجی پڕۆسەی یەکگرتنەکە کەمکردنەوەی ژمارەی هێزەکانی ئەمریکایە لە سوریا".