بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی بڵاوی کردەوە، ئاگاداری هاوڵاتییانی چەند شوێنێک دەکەینەوە لەوەی بەهۆی جێبەجێکردنی چەند پڕۆژەیەکەوە کارەبایان نابێت.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی، سەبارەت بە بڕانی کارەبای چەند شوێنێک بەم شێوەیە زانیاری بڵاوکردەوە، ئەمڕۆ سنووری عەربەت و مەیدانی دارفرۆشان و گوندەکانی دەمرکان و یەخیماڵی و یەکماڵە، کە دەکەونە سەر فیدەری ٩٠ کارەبایان نابێت.
ئاماژە بەوەکراوە، بەهۆی جێبەجێکردنی کاری سیم کێشی پڕۆژەی گۆڕینی بەشێک لە هێڵی ١٣٢ کەی ڤی لە هێڵی کارەبای (دەربەندیخان – باشوور) و (دەربەندیخان – ئەزمەڕ) کارەبایان نابێت.