2025-04-20   275     
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
ئاوێنە: کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ یەکشەممە 20ی نیسانی 2025، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە هەندێک کات و ناوچە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارەکراوەکانی دوێنێ".
ئاماژە بەوەکراوە، "سبەینێ دووشەممە 21ی نیسانی 2025، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت , لە هەندێ کات و ناوچە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ کەمێک بەرزدەبێتەوە".
پلەی گەرمی بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان:
هەولێر : 28 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 27 پلەی سیلیزی
دهۆک : 28 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 31 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 29 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 26 پلەی سیلیزی
سۆران : 25 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان :34 پلەی سیلیزی