ڤیدیۆ..لە هەولێر كەسێك لەسەر فرۆشتنی زێڕی ساختە لە بازاڕ دەستگیركرا
  2025-04-20       225       

ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، تۆمەتبارێكیان دەستگیركردوە كە زێڕی ساختەی لە بازاڕەكانی شارەكە فرۆشتوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، لە راگەیەندراوێكدا وتی، دوای ئەوەی لە لایەن چەند شوێنکارێکی (زێڕنگری) لەشاری هەولێر ئاگادار کراینەوە کە کەسێک لە چەند دوکانێکی زێڕنگری هەڵساوە بە فرۆشتن و ساخکردنەوەی چەند پارچە زێڕێکی ساختە، دوای ئەنجامدانی بەدوادچون لە لایەن هێزەکانمانەوە، ناسنامەو شوێنی تۆمەتبارەکەمان دەستنیشان کرد.

ئەوەشی خستۆتەڕو، تۆمەتبارەكە بەناوی (ڕ. أ. ڕ.) خەڵکی وڵاتی سوریایە، دواتر بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تۆمەتبارەكە دەستگیركرا.

ئاسایشی هەولێر داوای كردوە هەر کەسێک سکاڵای یاسایی لەسەری هەیە سەردانی بەڕێوەبەریەتییەکەیان بکات.

 

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×