تەرمی شەش كەس لە گوندێكی سەربە ورمێ دۆزرانەوە
  2025-04-20       544       

تەرمی شەش كەس لە گوندێكی نزیكی ورمێی رۆژهەڵاتی كوردستان دۆزرانەوە، دوانیان ژن و چواریان پیاون.

ئاوێنە: فەرزین رەزا زادە، بەڕێوەبەری فریاكەوتنی خێرای ورمێ بە میدیای ئێرانی وتوە، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، تەرمی شەش كەس لە ڤێلایەكدا لە سنوری گوندی "ئادا گەورە"ی نزیك ورمێ دۆزرانەوە.

ئماژەی بەوەشداوە، تەرمی ئەوانەی دۆزراونەتەوە تەمەنیان لەنێوان 30 تا 40 ساڵاندایە، دوانیان ژن و چوارەكەی دیكە پیاوبون.

تەرمەكان گواستراونەتەوە بۆ پزیشكی دادی، بەڕێوەبەری فریاكەوتنی خێرای ورمێ رایگەیاندوە، لێكۆڵینەوە لە هۆكاری گیانلەدەستدانی ئەو كەسانە دەستی پێكردوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×