سەرکردەیەکی کۆمەڵی ئیسلامی لوبنانی کوژرا
  2025-04-22       507       

سەرکردەیەکی دیاری کۆمەڵی ئیسلامی، لە ئاکامی بۆردومانێکی ئیسرائیل لە باشووری بەیروتی پایتەختی لوبنان کوژرا.

ئاوێنە: ئەمڕۆ سێشەممە، ئێزگەی ئیسرائیل ڕایگەیاند، لە ئاکامی بۆردومانێکی ئیسرائیلدا حەسەن عەتەوی، سەرکردە لە قوات فەجر، باڵی سەربازیی کۆمەڵی ئیسلامی لوبنانی کوژرا.

ڕوونیشیکردەوە ئۆتۆمبێلەکەی عەتەوی لە شارۆچکەی بەعورتا کراوەتە ئامانج کە دەکەوێتە باشووری بەیروتی پایتەختی لوبنان کراوەتە ئامانج.

کەناڵی “ئای 24″ی ئیسرائیلیش بڵاویکردەوە کە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیل دوو مووشەکی ئاڕاستەی ئۆتۆمبێلی سەرکردە ئیسلامییەکە کردووە کە مامۆستای کۆلێژی ئاداب بووە لە زانکۆی لوبنانی.

مانگی کانوونی دووەمی 2024یش ئیسرائیل هەوڵی کوشتنی عەتەوی دا، بەڵام ئەو کات لەو هەوڵە ڕزگاری بوو.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×